یوڤانتۆس دوا مۆڵەت بە کریستیانۆ دەدات: بڕیاربدە

ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس مۆڵەتی کۆتایی بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی دەدات و داوا لە یاریزانەکە دەکەن، لە بارەی بەردەوامبوون یاخود ڕۆیشتنیەوە بڕیاری کۆتایی بدات.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەر لە دەستپێکی یورۆی 2020 کریستیانۆ داوای دەستبەرداربوونی لە یوڤانتۆس کردووە، ئامادەش نەبووە بۆچوونی کۆتایی لەبارەی بەردەوامبوون، یاخود ڕۆیشتنی لە یانە ئیتاڵییەکە یەکلاییبکاتەوە.

لە ئێستادا و دوای ئەنجامدانی چالاکییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، بۆچوونی بەڕێوەبەرانی بیانکۆنێری گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە، پێیانوایە دەبێت لە ماوەیەکی کورتدا ڕیکخستنەوە بۆ پێکهاتەکەیان بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە ئەفسانە پۆرتوگالییەکە کردووە بڕیاری کۆتایی بدات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرت، خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی کریستیانۆ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی شاری تۆرینۆ دەکات، بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ بەڕێوەبەرانی خانمە پیرەکە دەست بە دانوستاندن دەکات، تاوەکو ئێستاش بڕیاری یەکلاکەرەوەیان بە یانەکە ڕانەگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

کام هەڵبژاردانەی یورۆی 2020 بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان سەردەکەون؟ پێوەرەکان چین؟

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی لە بارەی ڤینیسیۆسەوە بڕیاری کۆتایی بە ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توخێل هێرشبەری دیکەی دەوێت

ڕاهێنەری ئەڵمانیی یانەی چێڵسی، تۆماس توخێل داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 هێرشبەرێکی دیکەی بۆ…
Total
0
Share