بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە، مووچەی چەند وەزارەتێك و هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینیی پێشمەرگە دەدرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دێت.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم سبەی پێنجشەممە، مووچەی مانگی یەكی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، رۆشنبیری و لاوان، كارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەكرێت.
بڕیارە سبەی مووچەی سەرۆكایەتيی هەرێم، سەرۆكایەتیی حكومەت و سەرۆكایەتیی پەرلەمان و مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە دابەشبكرێت.