سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد چاویكەوت بە سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە.

لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسیدا دروستدەكەن.
لە درێژەی دیدارەكەدا چارەسەركردنی دەستوورییانەی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوەند جەختیلێكرایەوە، بە شێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی، پاراستنی مافی مووچەخۆران بێت و ژیانی خەڵك نەكرێتە قوربانیی ناكۆكی و ململانێ سیاسییەكان.

گرژی و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “ناوچەكە بە دۆخێكی ناهەمواردا تێدەپەڕێت، پێویستە هەمووان هەنگاوی سیاسیی دروست بنێن و بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و دەبێت هەموولایەك رێگری لەوە بكەن وڵات ببێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی ململانێ دەرەكییەكان، ئەمەش ئەو ئامانجە باڵایەیە كە ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین”.

بابەتی پێشتر

سیستمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لەگەرمیان کەوتەکار

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە كۆتا وادەی بۆ تۆماركردنی زانیاریی تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share