ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە گەرمیان سیستمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کەوتەکار.
ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 7ی شوباتی 2024لەمەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی و ژمارەیەک لە دادوەران و بەرپرسانی ئەمنی و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان، سیستمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان کەوتەکار.
باس لەوەش دەکات، لە مەراسیمەکەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، پێزانینمان بۆ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت هەیە کە سەرەڕای قەیرانی دارایی توانرا بیناکە تەواو بکرێت.