کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

بڕیار بوو سبەی 17 ی تشرینی دووەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی بەشەبودجەی هەرێم لە بەغدادەوە کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

 

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی تر، كه‌بڕیاربوو كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتى 2020/11/17 به‌ڕێوه‌بچێت”.

 

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە بینای پەرلەمانی کوردستانەوە ڕایگەیاند،  بڕیاربووە لە کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەماندا حکومەتی هەرێم داتاکانی خۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغداد ئاشکرا بکات و هاوڵاتیانی هەرێم ئاگاداری ئەو داتایانە بن، تا یەکلایی بێتەوە کە چ لایەنێک پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبوون.

 

زیاد جەبار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت نەکراوە و بەشێک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانیش ئامادە نەبوون بۆ کۆبوونەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و بەشێك لە فراكسیۆنەكان داوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە دەكەن

فراكسیۆنی یەكێتی و ژمارەیەك پەرلەمانتار و فراكسیۆنی دیكە یاداشتێك پێشكەش دەكەن بەمەبەستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن…
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى به‌هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ ڕوویدا و سێ كه‌س برینداربوون

له‌نێو ماركێتێكدا له‌ شارى سلێمانى شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌نێوان دووبنه‌ماڵه‌ دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س برینداربوون. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌…
Total
0
Share