قوباد تاڵەبانی و وەزیری بەرگریی توركیا كۆبوونەوە و پرسی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییان تاوتوێكرد

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا كۆبووەوە و پێكەوە پرسی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێكرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە، لە هەولێر بەڕێوەچوو، وەزیرانی پێشمەرگە و پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و باڵیۆزی توركیا لە عێراق ئامادەیبوون، پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە بە شێوازێك كە خزمەتی زیاتر بە هەردوولا بكات خرانە بەرباس.

دۆسیەی ئەمنی و دۆخی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، لەوبارەیەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا و جەختكرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی خاكی هەردوو وڵات.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باسی پرسی داخستنی ئاسمانی توركیا بەڕووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كراو لەمبارەیەوە جێگری سەرۆك وەزیران داوای چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی كرد.

بابەتی پێشتر

لە کەرکوک زەوی بۆ پێشمەرگە و ئاسایش دابیندەکرێت

بابەتی دواتر

سیستمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لەگەرمیان کەوتەکار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و سیخوڕیکردن کرا بە بەرنامە، بەڵام بڕیارە دروستەكەمان دا

سەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، پشوودرێژ و دانبەخۆداگرم بەرامبەر پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و دەشڵێت، بڕیاری گۆڕانکاریی ڕیشەییمدا لە سەرپەرشتیارانی…
Total
0
Share