سودانی: دوورخستنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کوردستان بەشێکە لە دانوستانەکانمان

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەت هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەمریکا نەماوە دوای بۆردومانکردنی ئەم دواییەی بارەگا سەربازییەکانی ئەنبار و دوورخستنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کوردستان بەشێکە لە دانوستانەکانمان”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەسەر وەستاندنی هێرشەکان هەروەها راگرتنی وەڵامدانەوەکانی ئەو هێزە ئاماژەی بەوە کرد، “حکومەت هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ واشنتۆندا نەماوە دوای بۆردومانکردنی ئەم دواییەی بارەگا سەربازییەکانی ئەنبار”.

دەشڵێت، “گەیشتووین بە رێککەوتنێک سەبارەت بە راگرتنی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە بەرامبەر وەستاندنی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر خاکەکەمان”.

ئەوەشی خستەووەتەڕوو، “ئامانج لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتاییهێنانە بەس هەموو ئەو پاساوانەی کە بەهۆیەوە هێرش دەکرێتە سەر راوێژکارەکان، هەروەها هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر خاکی عێراق لەلایەن هەر لایەنێکەوە ئەنجامبدرێت رەتدەکرێتەوە”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیلەوە کردەوە، “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە داواکارییەکی عێراق دەستیپێکردووە و هەر بە داواکارییەکی عێراقیش کۆتایی دێت، هاوکات هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دانوستانەکانمان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ دوورخستنەوەی هێزەکانیان لە تەواوی عێراق”.

بابەتی پێشتر

رێكخراوێك: ساڵی رابردوو 164 پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆماركراوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share