رێكخراوێك: ساڵی رابردوو 164 پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆماركراوە

بەپێی ئاماری رێكخراوێك ساڵی رابردوو 164 پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆماركراوە و زۆرترینی لە هەولێر بووە بە 78 پێشێلكاری.

رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە راپۆرتێكدا ئاماری پێشێلكارییەكانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە شارە جیاجیاكانی هەرێم لەماوەی ساڵی 2023دا بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارەكە لە هەولێر 78 پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان كراوە لە جۆرەكانی (دەستگیركردن، رێگەنەدان بە رووماڵكردن، هێرش و سووكایەتی و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسی). ژمارەیەك لەو پێشێلكارییانە بەرامبەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەنجامدراون و رێكخراوەكە وردەكارییەكەی ئاماژەپێداوە.

لە بەرامبەردا لە سلێمانی تەنها 11 پێشێلكاری تۆماركراوە كە (دەستگیركردن، رێگەنەدان بە رووماڵكردن و تۆماركردنی سكاڵا بەرامبەر رۆژنامەنووس) لە خۆدەگرێن.

لە دهۆك 37 پێشێلكاری و لە هەڵەبجەش 10 پێشێلكاری تۆماركراون.

رێكخراوەكە كۆی پێشێلكارییەكانی ساڵی رابردووی بە 164 حاڵەت تۆماركردووە.

بابەتی پێشتر

ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین رێژەی هەڵاوسانیان هەبووە لە ساڵی 2023 بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

سودانی: دوورخستنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کوردستان بەشێکە لە دانوستانەکانمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لەناو رووباری خازر خنکا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لەناو ئاوی رووباری خازر خنکا و دوای ماوەیەك توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share