ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین رێژەی هەڵاوسانیان هەبووە لە ساڵی 2023 بڵاوکرایەوە

بەپێی توێژینەوەیەک کە بە پشتبەستن بە داتای خزمەتگوزارییە ئامارییە نیشتمانییەکانی 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدراوە، لە ساڵی 2023 دا ئەرجەنتین لە پێشەنگی ریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین رێژەی هەڵاوسانیان هەبووە.

بەپێی ئەو ریزبەندییەی بڵاوکراوەتەوە ئەرجەنتین بەهۆی دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانی لە مانگی کانوونی دووەم و خێرابوونی هەڵاوسان رێژەکەی بۆ 211٪ بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 دا 161٪ بوو.

لە ریزبەندییەکەدا لوبنان لە پلەی دووەمدایە و رێژەکەی لە 70٪ەوە بۆ 192٪ بەرزبووەتەوە، لە پلەی سێیەمیشدا ڤەنزوێلا دێت کە رێژەکەی بەراورد بە ساڵی پێشووتر کەمبووەتەوە لە 234٪ەوە گەیشتووەتە 190٪.

تورکیاش بە رێژەی هەڵاوسانی 65٪ لە پلەی چوارەمدایە و سیرالیۆنیش بە رێژەی 52٪ لە پلەی پێنجەمدایە، هاوکات رێژەی هەڵاوسان لە کۆتایی ئەمساڵدا لە چەند وڵاتێکدا 30٪ی تێپەڕاند، وەک ئێران 40٪، مالاوی 35٪، میسر 34٪، سورینام 33٪، کوبا 31٪.

هەرچی سەبارەت بە ولاتانی ئەوروپایە، ئایسلەندا لە پێشەنگی ڕیزبەندی ئەوروپا دێت کە بەرزترین رێژەی هەڵاوسانیان بە رێژەی 7.7٪ تۆمارکردووە و ئیتاڵیاش بە رێژەی هەڵاوسانی 0.7٪ لە پلەی کۆتاییدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

بۆچی پلاسخات بەپەلە عێراقی جێهێشت؟

بابەتی دواتر

رێكخراوێك: ساڵی رابردوو 164 پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆماركراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share