کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز.

دەشڵێت، پلەی گەرمی بە ( 1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەى پێنجشەممەوە، کەشناسی پێشبینیدەکات ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، پلەی گەرمییش بە ( 1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر :  46 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی

دهۆک :  45  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  46 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی

سۆران :  44 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 38 پلەی سیلیزی

گەرمیان 49 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: بە زووترین کات خوێندن لە قوتابخانەکانی چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە

پەروەردەی سلێمانی، رایگەیاند، بە زووترین کات خوێندن لەو قوتابخانانەی چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە کە بە هۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەشتووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share