ئەندامانی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گەیشتونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا

شاری كەركوك

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، هەشت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە لە لایەنە کوردییەکانن گەیشتوونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا.

ئەو ئەندامانی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگان ژمارەیان هەشت ئەندامە و پێکهاتوون لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنی پارتی و کۆرسی کۆتای مەسیحی، بەڵام تا ئێستا ئەندامانی لایەنی عەرەب و تورکمان نەچوونەتە ئەنجومەنی پارێزگا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاگادارکراونەتەوە لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگاکەدا.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی چەند پارێزگایەکی عێراق سەرۆک و جێگریان دیاریکرد و لەبارەی پارێزگارەوە بڕیاریاندا

بابەتی دواتر

رۆژنامەنووس دیاکۆ حسێن لە کاتی رووماڵی خۆپیشاندانەکەی هەولێر دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی یەكێتیی زانایانی كوردستان: هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی حه‌جه‌وه‌ گوناهبار نابێت

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاره‌كه‌ی سعودییه‌ بۆ ئه‌نجامنه‌دانی پرۆسه‌ی حه‌ج شه‌رعییه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه‌…
Total
0
Share