ئەنجومەنی چەند پارێزگایەکی عێراق سەرۆک و جێگریان دیاریکرد و لەبارەی پارێزگارەوە بڕیاریاندا

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ئەنبار و واست و نەجەف بەڕێوەچوو، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکان و جێگرەکانیان دیاریکران و بڕیار لەبارەی پۆستی پارێزگاری هەریەک لە وپارێزگایانەشەوە درا، لەلایەکی دیکەوە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە کۆبوونەوەدایە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنباردا، عومەر مەشعان دلێمی وەک سەرۆکی ئەنجومەن و ئەکرەم مەحلاویش وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە دیاریکران و محەمەد نوری کەربولی وەک پارێزگار هەڵبژێردرا.

ئەنجومەنی پارێزگای واست بە زۆرینەی دەنگ عەلی حسێن سلێمونی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژارد، هەروەها محەمەد جەمیل مەیاحی وەک پارێزگاری واست دیاریکرد.

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف کە بەسەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو، بە زۆرینەی دەنگ حسێن عیساوی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف هەڵبژێردرا و عەلی غەیس وەک جێگری دەستنیشانکرا و یوسف کەناوی وەک پارێزگار دەستنیشانکرا.

لەلایەکی دیکەشەوە، پارێزگای دیوانییە لە کاتژمێری 2:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشممە دەستی بە کۆبوونەوە کرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی و دانانی پارێزگار و بڕیارە هەر ئەمرۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.

 

 

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی کەرکوک: هەرکەس دەموچاوی بشارێتەوە وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

بابەتی دواتر

ئەندامانی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گەیشتونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share