ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 207 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 207 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 207 ملیۆن و 100 هەزار و 189 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 183 ملیۆن و 681 هەزار و 859 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 23 ملیۆن و 418 هەزار و 330 دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 4ی شوباتی 2024 بوو کە تێیدا 205 ملیۆن و 494 هەزار و 652 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

سوریا.. دوای 12 ساڵ هاوڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ لە وڵاتەکەیانەوە گەشتی حەج ئەنجامبدەن

بابەتی دواتر

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف و جێگرەکەی هەڵبژێردران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزمبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share