ئەمڕۆ پێشمەرگەیەکی هێزەکانی کۆماندۆ لە کاتی مەشق و راهێناندا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستدا.
فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ بڵاویکردەوە، “ساڵح فاروق ساڵح لەکاتی مەشق و راهێنانەکانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە رۆحی بەخشییە خاک و نیشتمان”.
باسیلەوەشکرد، “كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنیادەكەینەوە، كە كاروانی شەهیدان لە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بەردەوام دەبێت”.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی کۆماندۆدا هاتووە،”رشتنی خوێنی یەك بەیەكی “كوڕانی كۆماندۆ” لە پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان شەرەفێكە هەموومان شانازی پێوە دەكەین، ئەمە ڕێبازێكە هەموومان لەشەهیدی فەرماندە “ئاكام عومەر “ەوە بۆمان ماوەتەوە”.