هێلیکۆپتەرێکی پۆلیس لە تورکیا کەوتەخوارەوە و دوو سەرنشینی گیانیان لەدەستدا

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، هەلیکۆپتەرێکی پۆلیس لە باشووری تورکیا کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەری پۆلیس گیانیان لەدەستدا و تەکنیککارێکیش بریندار بوو.

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، شەوی رابردوو هێلیکۆپتەرێکی پۆلیس لە فڕۆکەخانەی هاتایەوە رۆشتووە بەرەو فڕۆکەخانەی غازی عەنتاب و لە کاتژمێر 10:29 خولەکدا کەوتووەتە خوارەوە.

باسی لەوەشکردووە، هێلیکۆپتەرەکە لە ناوچەی نزیک گونفی کارتالی سەر بە غازی عەنتاب کەوتووەتەخوارەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەکە بکات.

 

بابەتی پێشتر

دوای هەشت مانگ لە بەندکردنی بە تۆمەتی سیخوڕی، هندستان کۆترێکی ئازادکرد

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share