واتساپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاددەکات

واتساپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاددەکات، کە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات پەیوەنییە دڵخوازەکانیان دیاریبکەن.

لە نوێترین وەشانیدا، واتساپ ئەو تایبەتمەندییە زیاددەکات، بەجۆرێک لەبەشی سەرەوەی بەرنامەکە لۆگۆی پەیوەندییە دڵخوازەکان دەردەکەون.

ئامانجی سەرەکی ئەپەکە لە زیادکردنی ئەو تایبەتمەندییە، ئاسانکارییە بۆ بەکارهێنەران هەتاکو بتوانن پەیوەندییە دڵخوازەکانیان بەجیا لە نێو ئەپەکەدا ببینن، کە بەکەرهێنەران دەتوانن تەنها بە دەستلێدان لە دوگمەیەک پەیوەنییەکان ببینن.

تایبەتمەندییەکە لە زۆرێک لە ئەپەکانی دیکەدا دەبینرێت، ئامانجی ئەوەیە کە پەیوەندییە دڵخوازەکان لە پێشینەدابن.

ئەو تایبەتمەندییە پەیوەندی بە میکانیزمی پەیوەندیکردنەوە هەیە لە رێگەی رووکاری ئەپڵیکەیشنەکەوە لەسەر مۆبایلەکان و پەیوەندی بە نامەکانەوە نییە، بەو پێیەی واتساپ لە ئێستاوە رێگە بە تایبەتمەندی پینکردنی گفتوگۆدەدات بۆ نیشاندانی چاتە تایبەتەکان لە بەشی سەرەوەی تابی چاتەکان.

تایبەتمەندی پەیوەندییە دڵخوازەکان لە ئەپی واتساپ هێشتا لە تاقیکاریدایە و چاوەڕوان دەکرێت لە نوێکارییەکانی داهاتوودا بۆ بەرنامەکە بەردەست بێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیایەکی چینی دەیەوێت پڕۆسێسەری تایبەت بە خۆی درووستبکات

کۆمپانیای شاومی چینی، سەرقاڵی درووستکردنی پڕۆسێسەرێکی تایبەت بە خۆیەتی بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی. بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییە تەکنلۆژییەکانی چین، کۆمپانیای…
Total
0
Share