“كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دواخرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو سبەی یەكەم كۆبوونەوەی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەبچێت بەڵام كۆبوونەوەكە دواخرا بۆ رۆژی دووشەممە.

محەمەد جاسم، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاربوو سبەی یەكشەممە كاتژمێر یەكی پاشنیوەرۆِ، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەبچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە دواخرا بۆ رۆژی دووشەممە كە چەند لایەنێك داوایان كردووە دوابخرێت تا بگەنە رێككەوتن.

وتیشی، ” بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە سەرۆكایەتیی دانیشتنەكە دەكات”.

بابەتی پێشتر

لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر هێرشەكەی ئەمریكا پێكهێندرا

بابەتی دواتر

كاروان یاروەیس: هەمواری یاسای بودجە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share