عێراق هەناردەکردنی نەوت بۆ ئوردن رادەگرێت

لەدوای هاوبەشیکردنی لەگەڵ ئەمریکا لەو هێرشانەی شەوی رابردوو کرایە سەر عێراق ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێی وەستاندنی هەناردەی نەوت بۆ ئوردن دەکات.

مستەفا جەبار سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجومەنی نوێنەران ئیمزا کۆکراوەتەوە بۆ پابەندکردنی وەزارەتی نەوت بە وەستاندنی هەناردەی نەوت بۆ ئوردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە وەرەقەکانی فشاری ئێمە بە دروستی بەکاربهێنرێن بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق و هاوڵاتییەکانی.
بڕیارە لەدوای کۆکردنەوەی واژووی پێویست ئەنجومەنی نوێنەران بەروارێک بۆ کۆبوونەوە لەبارەی ئەو پرسەوە دیاری بکات و داواکاریی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەن بکرێتە دەنگدانەوە و لە ئەگەری پەسەندکردنی وەزارەتی نەوت پابەندەبێت بە وەستاندنی هەناردەی نەوت بۆ ئوردن.

ئەم هەڵوێستە پاش ئەوە دێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە هاوکاری ئوردن چەند بنکە و بارەگایەکی حەشدی شەعبیان بۆردومانکرد و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

بێستوون فایەق وەك راوێژكاری سەرۆكی یەكێتی دەستبەكاربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری کازمی: گفتوگۆکانمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە

عەبدولحسێن هینداوی، راوێژکاری کازمی ڕایگەیاند، دوو تیمە نێودەوڵەتییەکان چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکەن، گفتوگۆکانیش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دیاریکردنی قەبارە…
زیاتر ببینە

سەموون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان گۆڕانكاری تێدا كراوە و باشتربووە و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش دەڵێت، “كارتی ئەلیكترۆنی…
Total
0
Share