عومرەکارێکی کورد گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ عومرەکارێکی هەرێمی کوردستان لەدوای تەواوکردنی ئەرکە ئاینییەکانی لە شاری مەککە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، عومرەکارەکە ناوی فاتیمە عەبدولکەریم حسێن_ە و دانیشتووی زاخۆیە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمە دووەمین عومرەکاری کوردە لە وڵاتی سعودییە گیانی لەدەستدابێت.

بابەتی پێشتر

بەم رێگایە کاریگەری سووتانەوەی ناودەم بەهۆی خواردنی توونەوە کەمبکەرەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی كۆمارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share