تەندروستیی جیهانی: نەخۆشییەکی مەترسیدار سەریهەڵداوەتەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، لە ئەفریقا جارێکی دیکە حاڵەتی تووشبوون بە ئیفلیجیی منداڵانیان تۆمارکردووە، ڕێکخراوەکە ئەوە بە پاشەکشەی چەندین ساڵی ڕابردووی هەوڵە جیهانییەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو نەخۆشییەدا ناودەبات.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتی تەندروستیی مالاوی حاڵەتێکی تووشبوون بە ئیفلیجیی منداڵانیان لە لیلۆنگۆی پایتەختی مالاوی لە باشووری خۆرهەڵاتی ئەفریقا تۆمارکردووە.

ئەوە یەکەم حاڵەتی ئەو نەخۆشییەیە لە ئەفریقا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرابێت.

ماچیدیسۆ مۆیتی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئەفریقا ئاشکرایکرد، “ئیفلیجیی منداڵان لەهەر جێگەیەکی جیهاندا بوونی هەیە، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی ژینگەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە تیایاندا لەبارترە”.

ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە یان لەڕێگەی ئاوی پیسبووەوە دەگواسترێتەوە، هێرشدەکاتەسەر کۆئەندامی دەمار و دەتوانێت لە چەند کاتژمێرێکدا ئیفلیجی بکات.

ئەوانەی تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن زیاتر منداڵانی خوار پێنج ساڵن، لە وڵاتانی پێشکەوتوودا تاڕادەیەکی زۆر نەخۆشییەکە کۆنترۆڵکراوە.

بابەتی پێشتر

داوای بانگێشتكردنی كازمی بۆ پەرلەمان دەكرێت

بابەتی دواتر

سەدر: وڵات نادەینەوە دەست گەندەڵكاران و نایفرۆشین بە كەسانی پشت سنوور

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share