وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبای چەمچەماڵ ئاساییبووەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوا کێشەی هێڵی 33 کەی ڤیی چەمچەماڵ – شۆڕش چارەسەرکرا.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانی کارەبای سلێمانی لە دوا قۆناغدا، بە گۆڕینی دوو سێت فنجان و دوو جەمپەر لەگەڵ دوو سێت بازباڕ، دوا کێشەی هێڵی 33 كەی ڤیی چەمچەماڵ – شۆڕش’یان چارەسەر کرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی کارەبای ناوچەکە؛ بەتایبەتی ناحیەی ئاشتی بە تەواوەتی ئاساییبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیاش نەوتی هەرێم رەتدەکاتەوە
حکومەتی راسپاردەی هەرێمی کوردستان دۆسیەیەکی دیکەی نەوتی دۆڕاند

حکومەتی عێراق سکاڵایەکی دیکەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان بردەوە و بەپێی بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس کە دۆسیەکەی…
Total
0
Share