کەشناسی: درەنگانی ئەمشەو رێژەی بارانبارین زیاددەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، درەنگانی ئەمشەو رێژەی بارانبارین زیاددەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ لە هەندێک ناوچەی جیادا.

دەشڵێت، “لە درەنگانی شەو رێژەی بارانبارینەکە زیاددەکات لەگەڵ بەفربارینێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان، لەگەڵ بوونی تەم لە هەندێک ناوچەی شاخاوی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە بارەی کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوی دەستەی…
Total
0
Share