بایدن: وەڵامدانەوەکانمان بەردەوام دەبن

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، “وەڵامدانەوەکانمان لەو کات و شوێنانەی هەڵیدەبژێرین بەردەوام دەبن”.

جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر عێراق و سوریا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا ئامانجەکانیان لەو دوو وڵاتە پێکاوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، وەڵامدانەوەی ئێمە دەستیپێکردووە و لەو کات و شوێنانەی هەڵیدەبژێرین بەردەوام دەبێت، ئەمریکا بە دوای ململانێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان هیچ شوێنێکی دیکەی جیهاندا ناگەڕێت.

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، “هەموو ئەوانەی کە رەنگە بیانەوێت زیانمان پێبگەیەنن ئاگاداردەکەینەوە، ئێمە وەڵامیان دەدەینەوە”.

درەنگانی شەوی رابردوو، ئەمریکا چەند بنکە و بارەگایەکی هێزە چەکدارەکانی لە سوریا و عێراق بۆردوومان کرد، ئەوەش دوای ئەوەی نزیکەی هەفتەیەک پێش ئێستا لەسەر سنووری ئوردن –سوریا سێ سەربازی ئەمریکا کوژران.

هێرشەکان بە 125 مووشەک و لەلایەن فڕۆکەی بی 1 ئەنجامدران، هەشتا و پێنج ئامانجی ئەمریکایان لەو دوو وڵاتە کردە ئامانج.

 

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك دهۆكی هەژاند

بابەتی دواتر

زیانەکانی هێرشەکەی ئەمریکا لەناو خاکی عێراقدا ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمى لەبارەی گرانبوونى خۆراكەوە چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى ده‌ركرد

مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی خۆراكەوە كرد و وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد ڕێوشوێنى به‌په‌له‌…
Total
0
Share