هەسەدە 50 ئەندامی داعش ڕادەستی عێراق دەكات

هێزەكانی هەسەدە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، 50 ئەندامی سەر بە داعش-ی لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە ڕادەستكراوە.

شانەی ڕاگەیاندن لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پڕۆسەكە لەڕێی دەروازەی ڕەبیعەی سنووری لە باكووری وڵات ئەنجامدراوە لەڕێی “لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنی هاوبەش” لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەندامەكانی داعش ڕادەستی “ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ كراون بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیان و، گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لەگەڵیاندا”.

ئەمە جاری یەكەم نییە عێراق ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستگیركراوی داعش لە هێزەكانی سوریای دیموكرات وەربگرێت، دوای ئەوەی لە شوباتی 2019، 280 ئەندامی دیكەی ڕێكخراوەكەی ڕادەستكرا.

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، ڕێككەوتنی ڕادەستكردنی چەكدارەكانی پێشووی داعش نزیكەی 500 كەس دەگرێتەوە كە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستبەسەرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ ده‌وامى خوێندكارانى هەردوو زانكۆى سلێمانى و پۆلیتەکنیک ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ده‌رگاى بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان كرانه‌وه‌ و له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌وام لە زانکۆكانی سلێمانی و پۆلیتەکنیک دەستپێدەکاتەوە.…
زیاتر ببینە

تۆڕی میدیایی ئێستا دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردنی بەشێک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاودەکاتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاوکردەوە.   دەقی نووسراوی فەرمانی…
Total
0
Share