ئەمڕۆ مووچە دابەشدەكرێت

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت و بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە دەبن.

دوێنێ پێنجشەممە، دوای گەیشتنی 618 ملیار دینارەكە، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی بڵاوكردەوە و ئەمڕۆ هەینی، مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی، دارایی، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و یەكەی 70 و 80 دابەشدەكرێن.

بڕیارە لە ماوەی یەك هەفتەدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان و هەر سێ سەرۆکایەتییەکە لە هەرێمی كوردستان دابەشبكرێن.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا کەرەستەی سەربازیی بە بەهای نزیکەی 4 ملیار دۆلار بە هیندستان دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

یەكێتیی مامۆستایان پەیامێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share