ترەمپ بۆ یەكەمجار لەپاش جێهێشتنی كۆشكی سپی سەردانی نیویۆركی كرد

ترەمپ بۆ یەكەمجار لەپاش جێهێشتنی كۆشكی سپییەوە، سەردانی نیویۆركی كرد، ئەو شارەی تیایدا لەدایكبووە.

نیویۆرك پۆستی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، دوور لە چاوی كامێراكان شەوی 7ی ئازار، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا چووەتە تاوەری ترەمپ.

بەگوێرەی وێنەیەك كە ئەو پێگەیە بڵاویكردووەتەوە، ترەمپ لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیەوە وەك ئاماژەی سڵاو دەستی چەپی بەرز كردووەتەوە.

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە، دەیان لایەنگری ترەمپ لە بەردەم تاوەرەكەی كۆبوونەوە و دروشمی “ترەمپمان خۆشدەوێت”یان بەرز كردووەتەوە.

بەشێكی دیكەی هەوادارانی ترەمپ دروشمی “ترەمپ 2024″یان بەرز كردبووەوە، وەك هێمایەك بۆ خۆپاڵاوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا و دەنگدانیان پێی.

بابەتی پێشتر

گەڕانەوەی لاپۆرتا جەنگێکی گەورە لەنێوان ڕیاڵ و بارسا بەرپادەکات

بابەتی دواتر

مافی مرۆڤ لە عێراق: لە ساڵی ڕابردوودا خۆکوشتن بەرزبووەتەوە بۆ 644 حاڵەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share