ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دەنگ لەسەر بڕیارێک بدات بۆ لێبڕینی بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەی نوێنەری ئامادەنەبوو.
فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵایکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد دەنگ لەسەر بڕیارێک بدەن کە بریتییە لە لێبڕینی بڕە پارەیەک (یەک ملیۆن دینار) لە مووچەی ئەندام بۆ هەر رۆژێکی ئامادەنەبوون.
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر ئەندامێک بەبێ داواکاری مۆڵەت نەچێتەوە بۆ دانیشتنەکانی ئەنجومەن توشی سزاکە دەبێت و ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دەقی بڕیارەکە داوە و لە دانیشتنی داهاتووەوە کاری پێدەکرێت.