وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی فەرمانبەرانی راگەیاند.

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ هەینی 2ی شوباتی 2024 دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.

ئاماژە بەوەش دەکات، رۆژی پێنجشەممە 8ی شوباتی 2024بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ گەیشتنی پارەکەی بەغدادی بە فەرمی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، بڕی 618 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کەدەکاتە تەنها %65 کۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتەکە دەڵێت، دوای گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە بڕی 325 ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دروستبووە، سبەینێ مووچە دابەشدەکرێت.

دابەشكردنەكە مووچەی مانگی یەك (كانونی دووەم)ە، بەوەش مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 (تشرینی یەكەم، تشرینی دووەم و كانونی یەكەم) چوونە ریزی مووچە دابەشنەكراو و پاشەكەوتكراوەكانەوە.

May be an image of map and text

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەک ملیۆن دینار دەبڕێت لە هەر ئەندامێک ئامادەی دانیشتنەکان نەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بۆردومانی دەستپێكردەوە

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سنووری قەزای ئامێدی-یان دەستپێكردەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون ئەمڕۆ شەممە،…
Total
0
Share