بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی كاره‌بای مۆلیده بۆ مانگی 1 دیاریكرا و بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکان گۆڕدرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (42) دینار دیاری‌کرا.
بەو جۆرەش، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (13.500) بۆ (14.500) دیناره، بەوپێیەى مۆلیدەکان لە نێوان (320 بۆ 345) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوکات، ئەو شوێنانەی بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (18.000 بۆ 19.000) دینار، ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (21.000 بۆ 23.000) دینارە.
خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده بۆ مانگى شوبات گۆڕانکارى تێدادەکرێت و مۆلیدەکان تەنیا لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە کاردەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 7:00 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن، رۆژانى هەینى و شەممە پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ بۆ 1ى شەو کاردەکەن.