فازڵ نەبی: رێكارەكانی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان ئاسانە

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، رێكارەكانی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان ئاسانە و دەشڵێت، ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە بەردەوامدەبێت، بەڵام دوادەكەوێت”.

فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لیستی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەندیی بە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانەوە نییە و پشكی هەرێمی كوردستان بەپێی 12.67 % كە دیاریكراوە مانگانە 775 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوەش كرد رێكارەكانی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان ئاسانە و پارە بە سیستمی سویفت لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت بە چەند خولەكێك دەتوانرێت پارەكە بنێردرێت.

بابەتی پێشتر

عەبدولحەكیم خەسرەو: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

وڵات میدیا راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی هێزە ئەمنییەكانی ڕاسپارد هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چڕتربكەنەوە. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی…
Total
0
Share