ئاسایشی ڕاپەڕین: سەدان کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەناوبران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین دوای یەکلاییبوونەوەی دۆسیەی سەدان کیلۆگرام مادەی هۆشبەر و پارچە حەپی هۆشبەر ئەمڕۆ ئەو ماددانە لەناوبران کە نزیکەی دوو کیلۆ مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ و یەک کیلۆ و 351 گرام ماددەی حەشیشیان تێدابووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، “لەدرێژەی كارو چالاكیە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بۆ ڕێگری لە بازرگانی كردن و بڵاوبونەوەی ماددەی هۆشبەر،هێزەكانمان لە سەرجەم یاریدەدەرێتی و بنكەو بەشی ماددەهۆشبەرەكان و بازگەكانمان ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەماوەی ڕابردودا دەستیان بەسەردا گیراوە دوای یەكلابونەوەی دۆسیەكانیان بەبڕیاری دادوەر سوتان و لەناوبران”.

ئەو ماددانەی لەناوبراون:

-بڕی ( 800846)هەشت سەد هەزاروهەشت سەدوچل و شەش دەنک حەبی جۆراوجۆری هۆشبەر.

-بڕی ( 300 ) سێ‌ سەد كیلۆگرام ماددەی مرۆیی، كە بڕێكی كەم ماددەی هۆشبەریان تێدابوو، كە ماددە مرۆییەكە (33 ) سی و سێ‌ جۆری ماددەی جیاواز بووە.

– بڕی (1.796 كغم ) یەك كیلۆ و حەوت سەد و نەوەد و شەش گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ.

-بڕی (1.351كغم ) یەك كیلۆ و سێ‌ سەد و پەنجا و یەك گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش.

-بڕی (1.990كغم) یەك كیلۆ و نۆسەد و نەوەد غرام ماددەی سپی گوماناوی هۆشبەر.

-بڕی (30 سەنت) سی سەنت ماددەی هۆشبەری هیرۆین.

-یەك دەبەی گیراوەی هۆشبەر لەجۆری میپادۆڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی مامه‌ڵه‌كردن به‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌ دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، به ‌تۆمه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ به‌كره‌جۆ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.…
Total
0
Share