کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خرایە رۆژی دووشەممە

وابڕیاربوو سبەی پێنجشەممە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام بدرێت، بەڵام بە نوسراوێک دانیشتنەکە دواخرا بۆ رۆژی دووشەممە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک نوسراوێکی دەرکرد، تێیدا دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکوکی بۆ رۆژی دووشەممە کە رۆژی 5ی شوبات دەکات، دواخست.

لە نوسراوەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، لە پێناو دروستکردنی دەرفەتە بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن و لەسەر داوای چەند لایەنێک بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رۆژی 29ی ئەم مانگە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاساییان خوارد.

 

بابەتی پێشتر

لە کەرکوک ئاگر لە خوێندنگەیەکی خوێندنی کوردی کەوتەوە

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی نزیکەی 210 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە؛ دۆلار بەرزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share