پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی بە رەگەز عەرەبی راگەیاند کە بازرگانیان بە جەستەی مرۆڤەوە کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاریی گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە سێ تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
ئاشکراشیکرد، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران( ت، م، ج- م، ب، ك-س، ك، ش)
بەناسنامە عەرەب، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 20 لە یاسای بەخشین و چاندنی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.