لە بەغدادەوە هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەی مووچە دەستیپێكرد

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق دەكەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی ریشەیی بۆ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و دەشڵێت، “كاردەكەین بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق”.

عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق دەكەین كە چارەسەری ریشەیی بۆ كێشەكان بدۆزرێنەوە و چاوەڕوانی ئەوەین كە لە حكومەتەوە هەمواری یاسای بودجە ئاراستەی پەرلەمان بكرێت و هەمواربكرێتەوە و بۆ ساڵی 2024 جێبەجێبكرێت.

وتیشی، “كاردەكەین بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەكانیان بۆ خەرجبكرێت و لە پرسی نەوتدا هەرێمی كوردستان پابەندكراوە بە ناردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و كاردەكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا و هەرێمی كوردستان لەسەر چەند خاڵێكی تایبەت بە یەكخستنەوەی پێشمەرگە رێككەوتن

بابەتی دواتر

ئایا "شەربەتی سەوزە" بەسوودە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕنی سەموونی گوڵیا داخرا

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستییەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی سەموونی گوڵیای لە گەڕەكی رزگاری داخست و خاوەنەكەشی…
Total
0
Share