ئەمریكا و هەرێمی كوردستان لەسەر چەند خاڵێكی تایبەت بە یەكخستنەوەی پێشمەرگە رێككەوتن

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی كۆمیتەی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرسی پێشمەرگەدا لەسەر چەند خاڵێكی سەرەكی بۆ ساڵی داهاتوو رێككەوتن كە پەیوەستە بە چاكسازییەكانی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و هەرێمی كوردستانی عێراق، كۆبوونەوەی كۆمیتەی بەڕێوەبەری جێبەجێكارییان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە هەولێر ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو پێشكەوتنانە بوو كە لە پرۆسەی چاكسازی لە هێزی پێشمەرگەدا بەدیهاتوون‌ لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە كە لە ئەیلولی ساڵی 2022دا نوێكراوەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كۆمیتەكە ئەو پێشكەوتنانەی خستەڕوو كە بۆ چاكسازیی لە هێزی پێشمەرگەدا بەدەستهاتوون، هەروەها لەسەر خاڵە سەرەكییەكان بۆ ساڵی داهاتوو رێككەوتن وەك بەشێك لە پابەندیی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە.

لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمدا هاتووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەوامیی هەوڵەكانی چاكسازی كە لە یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمریكا پشتگیری لە گەلی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەكات بۆ بونیادنانێكی عێراقێكی بەهێز و سەقامگیر و خاوەن سەروەری.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی باس لە چۆنیەتی چارەسەركردنی پرسی مووچە دەكات

بابەتی دواتر

لە بەغدادەوە هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەی مووچە دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share