بەشیر حەداد: دەبێت هەرێم بیر لە خۆژیاندن بكاتەوە

جێگری پێشووی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بێهیوایی خۆی لە بەرامبەر گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەردەبڕێت و دەڵێت، “كاتی ئەوە هاتووە كە هەرێمی كوردستان دەستبكات بە رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و زیادكردنی باج لەسەر سەرمایەداران و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی بەڕێوەبردنی بۆ ئەوەی بەرەو خۆژیاندنی ئابوری هەنگاوبنێت”.

د. بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “عێراق بە زەحمەت پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، دەبێت هەرێم ئەگەری ئەوە دابنێت پارەی لە بەغدادەوە بۆ نەیەت یاخود بۆ 6 مانگ هیچ پارەیەكی بۆ رەوانە نەكرێت و بیر لە خۆژیاندن بكاتەوە گەر بە كەمیش بێت و وابكات داهاتەكانی بەشی بكات”.

بەشیر حەداد كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە وتیشی، “دەبێت راشكاوانە ئەو سەرمایەدار و بەرپرس و وەبەرهێنەرانە دەستنیشان بكرێن و بەشێك لەو سامانانەی لە سایەی حكومەتی هەرێم كۆیان كردووەتەوە بیخەنە خەزێنەی حكومەتەوە، تا حكومەت بتوانێت بۆ ماوەی چەند مانگێك كاروبارەكانی راپەڕێنێت و چونكە بەڕاستی من نائومێدم و دەبێت كورد خەمێك لە خۆی بخوات، ناكۆكیی لایەنەكان وەلاوە بنرێت و ریزەكانی یەكبخاتەوە و دواتر هەوڵبدرێت داهاتی ناوخۆ بەڕاستی و دروستی بخرێتە خەزێنەی گشتییەوە.”

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی باس لە چۆنیەتی چارەسەركردنی پرسی مووچە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share