توێژینەوەیەک: نەخۆشی زەهایمەر دەکرێت لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە بگوازرێتەوە

توێژەران بەو دەرئەنجامە گەیشتوون کە نەخۆشی زەهایمەر دەکرێت لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە بگوازرێتەوە بەڵام بەشێوەیەکی زانستیی ئاڵۆز و یەکەم بەڵگەی زانستییان لەسەری دۆزیووەتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، توێژینەوەیەک پشتڕاستی کردەوە کە 5 کەس لە تەمەنێکی کەمدا تووشی نەخۆشی زەهایمەر بوون، دووانیان لە تەمەنی نێوان 38 بۆ 55 ساڵیدا بوون، دوای وەرگرتنی ئەو هۆرمۆنانەی لە مێشکی بەخشەرە مردووەکان وەرگیراون، 3 کەس لەوانە نیشانەکانی تێکچوونی مێشک یان لەدەستدانی بیرەوەرییان تێدا دەرکەوتووە.

توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە، کۆمەڵێک کەس کە “هۆرمۆنی گەشەی مرۆڤ”یان لە رژێنی مۆخی بەخشەرە مردووەکان وەرگرتووە، زوو تووشی نەخۆشی زەهایمەر بوون، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەبەرئەوەی ئەو هۆرمۆنانەی بەکارهێنراون پیسبوون بە پڕۆتینەکان کە نەخۆشییەکەیان لە مێشکیاندا چاندووە.

پرۆفیسۆر ئەندرۆ دۆیگ، لە زانکۆی مانچستەر دەڵێت، “ئەم جۆرە نوێیەی نەخۆشی زەهایمەر جێگەی سەرنجی زانستییە بەڵام هیچ هۆکارێک نییە بۆ ترسان لێی، چونکە لە هیچ رێگەیەکی دیکەوە ناتوانرێت بگوازرێتەوە، جگە لەو رێگەیە.

 

بابەتی پێشتر

هیندستان لە رێگادایە بۆ بوون بە خاوەنی سێیەم گەورەترین ئابوری جیهان

بابەتی دواتر

شوێنەکەی حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share