لەسەر بڕینەوەی داری سروشتی کەسێک دەستگیرکرا

لە سنووری قەزای سەیدسادق هاوڵاتییەک لەسەر بڕینەوەی داری سروشتی دەستگیرکرا و دوو کورەی خەڵوز تێکدران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی سروشت و ژینگە بەردەوام لەلایەن مەفرەزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە لەسەرجەم سنوورەکاندا رێگری لە بڕینی داری سروشتی دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق بۆ سنوری گوندی (مـاو) توانرا هاوڵاتییەك دەستگیربکرێت و دوو کورەی خەڵوز تێکبدرێت و دەستبەسەر  40لق داری بڕدراودا بگیرێت.

باس لەوەش دەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .

May be an image of fire and text

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتۆن و ئەنقەرە دەگەڕێنەوە بۆ هاوکاری تەواو لە بوارەکانی ئابوری و ئاسایشدا

بابەتی دواتر

کریملن داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر داواكراوێكی دەستگیركرد

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركردووە كە فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share