رێژەی هەناردەکردنی چەکی ئەمریکا لە 2023 دا 16% زیادیکردووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2023 دا رێژەی هەناردەکردنی کەلوپەلی جەنگی بە رێژەی 16% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە داهاتەکەی 238 ملیار دۆلار بووە.

بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ساڵی 2023 دا بە بەهای 157.23 ملیار دۆلار کەلوپەلی سەربازی بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان فرۆشراوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2022 دا 153.6 ملیار دۆلار بووە.

تێكچوونی دۆخی ئەمنی لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی سەریانهەڵداوە هۆکاری سەرەکین لە پشت بەرزبوونەوەی داهاتی چەکی ئەمریکی.

لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین چەک و پێداویستی جەنگیان لە ئەمریکا کڕیوە ئەڵمانیا و پۆڵەندا هەن.

بابەتی پێشتر

بلینکن: سەرنجمان لەسەر ئامانجە سەرەتاییەکانمانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

بابەتی دواتر

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە هەرێمێکی چین روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share