تاڵیبان “بە تەنها گه‌شتكردن”ی له‌ ژنان قه‌ده‌غه‌كرد

بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان گه‌شتكردنى دوورمه‌ودای “ژن بە تەنها”ی قه‌ده‌غه‌كرد و به‌ مه‌رج ڕێگه‌ بە ژنان ده‌دات گه‌شتبكه‌ن.

وه‌زاره‌تى فه‌رمانكردن به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌ی ئەفغانستان، له‌ بڕیارێكدا كه‌ بۆ سه‌رجه‌م خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانى گواستنه‌وه‌ ناردوویه‌تى، فه‌رمانیكردووه‌ هه‌ر ژنێك گه‌شتێك له‌ 72 كلیۆمه‌تر زیاتر ئه‌نجامبدات، پێویسته‌ كه‌سێكى نزیكى خانه‌واده‌كه‌ى له‌گه‌ڵدابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ناتوانێت بە ته‌نیا خۆی گه‌شته‌كه‌ى ئه‌نجامبدات و ڕێگه‌ى پێنادرێت.

هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ى تاڵیبان، مه‌رجى سه‌ره‌كیى گه‌شتكردنى ژنان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت باڵاپۆشبن و له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كانیشدا نابێت گوێ لە مۆسیقا بگیرێت.

له‌ بڕیارێكى دیكه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى تاڵیباندا كه‌ بۆ ژنانی ده‌ركردووه‌ هاتووە، ئه‌و ژنانەی كه‌ له‌ ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان كارده‌كه‌ن، ده‌بێت به‌ باڵاپۆشییه‌وه‌ بچنه‌سه‌ر كار.

وەزارەتەكە داواشى له‌ كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌ڤیزیۆن كردووه‌، هه‌ر درامایه‌ك كه‌ ژن ڕۆڵی تێدا ده‌گێڕێت ڕایبگرن.

له‌ دواى كۆنترۆڵكردنى ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك ڕێككار و بڕیارى نوێی تایبه‌ت به‌ ژنان ده‌ركرد كە پەیوەستن بە شوێنى كاركردن و ‌ژیانیانەوە.

بابەتی پێشتر

کچانی عێراق بەزۆر لە ئەوروپاوە دەنێردرێنەوە بۆ بەشوودان

بابەتی دواتر

دوای گیانلەدەستدانی زیاتر لە 10 کەس بە لافاو ڕێڕەوی نوێی ئاوەڕۆ لە نزیک هەولێر دروستدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
3
Share