پێشبڕکێی دوو ئۆتۆمبێل قوربانی لێکەوتەوە

لە سلێمانی بەهۆی پێشبڕکێی دوو ئۆتۆمبێلەوە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، لەسەر رێگای تاسڵوجە-سلێمانی نزیك كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی، کاتێک دوو ئۆتۆمبێل پێشبڕکێیان کردووە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کۆنتڕۆڵی لەدەستداو خۆی کێشا بە ناوەندی شەقامەکەدا، بەوهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان گیانیلەدەستدا و دوو گەنجی دیکە برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان هەڵاتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیکاب، دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات دەپەڕێتەوە شەقامی بەرامبەر و خۆی دەکێشێت بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا.

No photo description available.

May be an image of car

 

 

 

بابەتی پێشتر

دوو پێشنیار بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێن

بابەتی دواتر

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد ئاسایی بوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share