فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد گەشتەکانی هەتا کاتژمێر 10ی ئەمشەو رادەگرێت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد رایگەیاند، هاوڵاتییان لە داخستنی فڕۆکەخانە و راگرتنی گەشتی هاتوو رۆشتوو ئاگاداردەکەینەوە.
پەیوەست بە هۆکاری راگرتنی گەشتەکان ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی چاکسازییەوەیە لەسەر رێڕەوی فڕینی -15L 33R.
باس لەوەش دەکات، هۆکارێکی دیکە پەیوەندی بە چاککردنەوەی شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەوە هەیە لە فڕۆکەخانەکەدا، و راگرتنەکە هەتا کاتژمێر 10ی ئەمشەو دەبێت.