لە كەركوك منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵان دایكی خۆی كوشت

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك دەڵێت، لەكاتی یاریكردن بە دەمانچەی باوكی، منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵان دایكی خۆی كوشتووە.

موقەدەم عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی كوردستان بووە.

وتیشی، “بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵان لەكاتی یاریكردن بە دەمانچەی باوكی، فیشەكێكی لێوەدەرچووە و بەر دایكی كەوتووە و دەستبەجێ لەوێدا گیانیلەدەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: لە حەوت ساڵدا زیاتر لە دوو هەزار سەرپێچی تۆمارکراون

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەكانیان بەردەوامن لە سەردانكردن و لە حەوت ساڵی رابردوودا 523 دەرمانخانە، نۆرینگە،…
Total
0
Share