دوو هاوڵاتی كە دوای كەمتر لە چوار كاتژمێر دیارنەمانیان لەلایەن كەسوكاریانەوە گوماندەكرا رفێندرابن، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە دۆزرانەوە و دەرکەوت تۆمەتبارن بە دزیکردن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای بەدەستگەیشتنی نووسراوێکی پۆلیسی پارێزگای زیقار، لەسەر سکاڵای باوکێک سەبارەت بە دیارنەمانی دوو کوڕە هەرزەکارەکەی، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بۆیان دەرکەوت لەڕێگەی گروپێکی گەشتیارییەوە هاتوونەتە شاری سلێمانی و لە هۆتێلێکدا ماونەتەوە.
روونیشیكردەوە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەرکەوت بڕی 35 ملیۆن دیناری عێراقییان لە باوکیان بردووە و خۆیان حەشارداوە.
دەزگای ئاسایش ئاماژەشیدا، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.