بەریتانیا فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی یەکجار بەکارهێنان قەدەغە دەکات

بڕیار وایە لە بەریتانیا ئەو جۆرە جگەرە ئەلیکترۆنییەی تەنها یەک جار بەکاردەهێنرێت قەدەغە بکرێت، ئەوەش لە نێوەندنی پلانی پاراستنی تەندروستی منداڵ لە کاتێکدا بەکارهێنانی لەناو هەرزەکاران زیادی کردووە.

بە گوێرەی ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی، ریشی سوناکی سەرۆک وەزیران و حکومەتی بەریتانیا ترسیان لێ نیشتووە لەوەی بەکارهێنانی ئەو جۆرە جگەرە ئەلکترۆنییە لەناو هەرزەکاراندا زۆر زیاد بکات و منداڵانیش لێی بەدوورنەبن.

بەریتانیا بە یاسا نوێیەکەی دەیەوێت، فرۆشگاکان ئەم بەرهەمانە لە چاوی هەرزەکاران دوور بخەنەوە، هەر فرۆشیارێک کە تووتن یان جگەرەی ئەلیکترۆنی بە کڕیارانی کەم تەمەن بفرۆشێت، بەپێی ئەم یاسایە رووبەڕووی پێبژاردنی دارایی “لە شوێنی رووداوەکە” دەبێتەوە کە تا 2500 پاوەند دەبێت.

سوناک بەنیازە هەر کەسێک لە مانگی یەکەمی ساڵی 2009یان دوای ئەوە لەدایکبێت، کڕینی تووتنی لێ قەدەغە بکات، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردنی “نەوەیەکی دوور لە دووکەڵ.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزیری تەندروستی: ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند هەفتەی داهاتوو ‏دەگاتە هەرێم

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، هەرچەندە جەختدەکاتەوە بەپێی…
زیاتر ببینە

کردنەوەی دەرمانخانە و نۆرینگە سنوردارکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سۆران رایدەگەیەنێت، كردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی، لەو ئیدارەیە سنورداردەکرێن. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share