گوندێکی سنووری ماوەت بۆردومانکرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت فڕۆکەیەکی جەنگی ماڵی هاوڵاتییەکی بۆردومانکرد.

کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00 فڕۆکەیەکی جەنگی بە نزمی هاتووە و خانووی هاوڵاتییەکی مەدەنی لە گوندی گەڵاڵە بۆردومانکردووە و بە تەواوی خاپووری کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی رابردوو خاوەنی ماڵەکە بۆخۆیان لە سلێمانی بوون بۆیە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە هێرشەکە، بەڵام زیانێكی ماددی زۆریلێکەتووەتەوە و خانووەکە بە تەواوی خاپووربووە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا بە فەرمی هیچ زانیارییەکمان لا نییە کە هێرشەکە لەلایەن کێوە ئەنجامدراوە، بەڵام هاوڵاتییانی گوندەکە دەڵێن فڕۆکەی جەنگی تورکیا بووە و پێشتریش چەندین جار حاڵەتی لەو شێوەیە روویانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ: ئەو کەسانەی دەنگدانیان لە کەرکوکە دەتوانن بگەڕێنەوە پارێزگاکە

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ ئاگادارییەکی بۆ دەنگدەرانی پارێزگای کەرکوک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەتوانن بگەڕێنەوە پارێزگاکە. لیژنەی ئەمنیی قەزای…
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە…
Total
0
Share