کەشناسیی هەرێم: کەش ناجێگیری بەخۆیەوە دەبینێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە کەشوهەوا ناجێگیریی بەخۆیەوە دەبینێت و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی باشووری هەرێم”.

ئاشکراشیکرد،”لە کاتەکانی بەیانی زوو نمە باران لە ناوچە سنووریەکانی باکوور(پارێزگای دهۆک) دەستپێدەکات پاشان کاریگەریی درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم وەک ناوچە شاخاوییەکانی سنووری باڵەکایەتی و پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و ئەمەش بەردەوامیی دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە”.

جەختیشیکردەوە، “پێشبینیدەکرێت ئەم ناجێگریی کەش بۆ رۆژی چوارشەممە بەردەوامیی هەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: داکۆکیکاری بەردەوام دەبین لە پاراستنی مافی ئێزدییەکان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەک یەکێتی بەردەوامدەبن لە داکۆکیکردن و پشتیوانیکردنی پاراستنی مافی ئێزدییەکان. بافڵ جەلال تاڵەبانی،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیا لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەی فریدریش-ئیبەرت كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەی فریدریش-ئیبەرت (FES) كە یەكێكە لە سەنتەرە بەناوبانگەكانی لێكۆڵینەوەی…
Total
0
Share