وەزارەتی کارەبای هەرێم: پڕۆژەیەکی ستراتیژیی جێبەجێدەکەین

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، “پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا بە بەهای نزیکەی سێ ملیار دینار جێبەجێدەکرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی پڕۆژەیەکەوە وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، “پڕۆژەی زیادکردنی سێکشنێک بۆ وێستگەی کارەبای پیرەمەگرون لەگەڵ گۆڕەرێک بە توانای 31.5 مێگاوات کارەبا لە جێبەجێکردندایە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “پڕۆژەکە 25 مێگاوات کارەبای دیکە بۆ سنووری وێستگەکە دابیندەکات و توانایی پێدانی کارەبای لە رێگەی شەش فیدەرەوە هەیە”.

دەشڵێت، “پڕۆژەکە کێشەی بارزۆریی بەشێکی زۆر لە وێستگەی پیرەمەگرون چارەسەر دەکات و تا ئێستا لە 80٪ی کارەکانی تەواو بوو و بڕیارە لە ماوەی 365 رۆژدا تەواو ببێت”.

بابەتی پێشتر

کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت

بابەتی دواتر

لە دەربەندیخان کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارچەی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆمار: داوا لە هەموو لایەنەکانی هەرێم دەکەم بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دابنیشن و گفتوگۆبکەن

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، تیایدا رایگەیاند، پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share