وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی فرۆشراوی بۆ مانگی رابردوو بڵاوكردەوە كە زیاتر بووە لە 8 ملیار دۆلارە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ)وە 108 ملیۆن و 56 هەزار و 590 بەرمیل هەناردەكراوە و داهاتەكەی 8 ملیار و 311 ملیۆن و 34 هەزار دۆلار بووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، “تێكڕای یەك بەرمیل نەوت بە 76.9 دۆلار فرۆشراوە.