براوی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە زیندان ئازادکرا

دادگای تێهەڵچوونەوە لە بەنگلادیش محەمەد یونسی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە کەفالەت ئازاد کرد کە پێشتر بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاساکانی کار لە وڵاتەکەیدا سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.

محەمەد یونس دوای تانەدان لە بڕیاری دادگا سەبارەت بە سزادانەکەی، بە کەفالەت ئازادکرا و تا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ئەنجامی تانەدانەکە ئازاد دەبێت کە بڕیارە رۆژی 3ی ئازار یەکەم دانیشتن لەو بارەیەوە بەڕێوەدەچێت.

پێشتر داواکارێکی گشتی رایگەیاندبوو، “محەمەد یونس بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی کار لە بەنگلادیش لەگەڵ سێ کەس لە هاوکارەکانی لە کۆمپانیای گرامین تیلیکۆم سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا”.

محەمەد یونس کە بەهۆی پێدانی قەرزی بچووک بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی بەتایبەتی کەسانی هەژار و لەنێویشیاندا ژنان ناوبانگی پەیداکرد، لە ساڵی 2006 بەهاوبەشی لەگەڵ بانکی گرامین خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئەو کارە و تەواوی کارەخێرخوازییەکانی بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد بۆردومانكرا

بابەتی دواتر

ئامانج رەحیم: داتاكانی پەیوەست بە مووچەخۆران بە بەغداد دراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى نه‌وت دابه‌زی

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت زیاتر له‌ دۆلارێكى ‏لێكه‌مبووه‌وه‌.‏ به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ…
Total
0
Share